ئەمرۆ یەکشەممە رێکەوتی 3-5-2020 ئەنجوومەنی کۆمەڵگەی ئاگای پەروەردەیی کۆبوونەوەیەکی تایبەتی ئەنجامدا بۆ تاوتوێکردنی چەندین پرسی گرنگ لەوانە :
*سەبارەت بە پرۆسەی قوتابخانەی ئەلیکترۆنی www.ewane.krd بریاردرا بە دابەشکردنی کۆدی بەکارهێنەر و ووشەی نهێنی لە رۆژانی دوو شەممە تا پێنج شەممە لە کاتژمێر 2 تا کو 5 ی ئێوارە لە کۆمەڵگەکەمان.
لەگەڵ ڕەچاوکردنی ئەم خاڵانەی خوارەوە :
1. پابەندبوون بەرێنماییە تەندروستییەکان.
2-قوتابی تەنها خۆی یاخوود خانەوادەکەی دەتوانێت کۆدەکە وەربگرێتەوە.
*دوای ئەوەی پرۆسەی خوێندن لە بەرواری 2-5-2020 دەستی پێ نەکردوە بە ئەگەرێکی زۆر تەنها تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەم ئەنجام دەدرێت, بریارماندا بەوەی کە هاوتەریب لەگەل قوتابخانەی ئەلیکترۆنی و لە ڕێگەی گروپەکانی ڤایبەری خۆمان دەست بە پرۆسەی خوێندن بکەیەنەوە و پێداچوونەوە بەو بابەتانە بکەین کە وەرزی دووەم خوێندراون و تەنها ئەو بابەتانەی خوێندراون لە وەرزی دووەم تاقیکردنەوە یان لێ ئەنجام دەدرێت . و کات و خشتەی وانەکان لە رێگەی گروپەکانی ڤایبەر دیاریدەکرێت.