ڕێكه‌وتى 13-9-2013 رۆژى شه‌ممه كاتژمێر 9ى سه‌رله به‌يانى به‌ئاماده‌بوونى مامۆستا زياد محمد سه‌ره‌په‌رشتيارى باخچه و مامۆستا صبيحه سه‌رپه‌رشتيارى باخچه‌ى ساوايان له به‌رێه‌به‌رايه‌تى په‌روه‌رده‌ى شه‌قڵاوه و مامۆستا شه‌ونم رزاق به‌رێوه‌به‌رى باخچه‌ى ساوايانى شه‌قڵاوه‌ى نموونه‌يى و رابه‌ر ابوبكر به‌رێوه‌به‌رى كارگێرى باخچه‌و مامۆستايان و قوتابيانى باخچه و خانه‌واده‌ى قوتابيان باخچه‌ى ساوايانى (ئاگا) ى ئه‌هلى كرايه‌وه له شارۆچكه‌ى پيرمام به ِشێوازێكى پێشكه‌وتوو و دابينكردنى هه‌موو پێداويستييه‌كان به‌شێوه‌يه‌كى سه‌رده‌ميانه ، سه‌ره‌تا مامۆستا زياد ووته‌يه‌كى پێشكه‌شكردن و بسى چۆنييه‌تى به‌رێوه‌بردنى ئيش و كاره‌كانى باخچه و ئامانجى كردنه‌وه‌ى باخچه‌كه‌ى بۆ باسكردن و ووتيشى ئامانجمان په‌روه‌رده‌كردنى منداڵانه به‌شێوه‌يه‌كى ڕيك و پێك كه بگونجێت له‌گه‌ڵ داب و نه‌ريتى كورده‌وارى ، دواتر خانه‌واده‌ى قوتابيان يه‌كه به يه‌كه‌ى به‌شه‌كانى باخچه‌يان به‌سه‌ر كرده‌وه و خۆشحاڵى خۆيان ده‌ربڕى بۆ كردنه‌وه‌ى ئه‌م باخچه‌يه .
زیاتر بخوێنەوە
كۆتا ڕۆژی بەرێوەچوونى تاقیكردنەوەكانی كۆتایی وەرزی دووەم پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی و دوازدەیەمی ئامادەیی
كۆمەڵگەی (ئاگا)ی پەروەردەیی كۆتا ڕۆژی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی وەرزی دووەم پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی و دوازدەیەمی ئامادەیی …