دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی ساڵ بۆ ساڵی خویندنی 2012-2013 له‌رێگه‌ی ئه‌نته‌رنێت راگه‌یه‌نرا له وێبسایتی تایبه‌تی قوتابخانه‌ی ئاگای بنه‌ڕه‌تی ئه‌هلی كه رێگه‌یه‌كی دڵخۆشكه‌ربوو بۆ قوتابیان به زانینی ئه‌نجامه‌كانیان به‌چه‌ند رۆژێك به‌ر له وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان له قوتابخانه و بۆ دڵنیا بوون له ئه‌نجامه‌كان بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ریكه‌وتی 8-6-2013 رۆژی شه‌ممه كاتژمێر 4ی ئێواره به ئاماده‌بوونی مامۆستا زیاد محمد سه‌رپه‌رشتیاری قوتابخانه‌ی ئاگا و مامۆستا هێرش عثمان به‌رێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ی ئاگا و ده‌ستیه‌ك له مامۆستایان و قوتابیان و خانه‌واده‌ی قوتابیان له‌مه‌راسیمێكێ خنجیلانه‌دا سه‌رپه‌رشتیاری قوتابخانه ووته‌یه‌كی پێشكه‌كردن و پیرۆزبایی له قوتابیانكرد به بۆنه‌ی ده‌رچوونیان و په‌رینه‌وه‌یان بۆ پۆلێكی تر و تیادا تیشكی خسته سه‌ر لایه‌نی په‌روه‌رده‌و فێركردن له قوتابخانه‌ی ئاگا و پلانی ساڵی داهاتووی بۆ باسكردن بۆ زیاتر به‌ره‌وپێشچوونی قوتابخانه له رووی زانستی و په‌روه‌رده‌ییه‌وه پاشان خه‌ڵات به‌سه‌ر قوتابیانی یه‌كه‌م دووه‌م و سێیه‌می هه‌ر پۆلێك دابه‌شكرا و دواتر ئه‌نجامی كۆتایی ساڵ به‌سه‌ر گشت قوتابیان دابه‌شكرا. به‌ناوی به‌رێوه‌به‌رو مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی قوتابخانه‌ی ئاگا ی بنه‌ره‌تی ئه‌هلی پیرۆزبایی له‌گشت قوتابیان ده‌كه‌ین و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازین و هیوادارین ساڵ به‌ساڵ زیاتر په‌ره به خویندن بده‌ن .
ئه‌وه‌ی جیگه‌ی دڵخۆشی بوو له‌م مه‌راسیمه‌دا ئاماده‌بوونی خانه‌واده‌ی قوتابیان بوو كه به‌په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕێ نمره‌كان و ماندووبوونی یه‌ك ساڵی خوێندنیان بوون و خۆشحاڵ بوون به‌ئه‌نجامه‌كانیان و ده‌ستخۆشییان له مامۆستایان و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كۆمه‌ڵگه كرد و ئه‌رك و ماندووبونیان به‌رز نرخاندن و به‌هه‌مان شیوه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی قوتابخانه‌ی ئاگای بنه‌ڕه‌تی ئه‌هلی ده‌ستخۆشی له دایك و باوكانی قوتابیان كرد كه هاوكاریان بوون له سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێركردن له قوتابخانه‌ی ئاگای بنه‌ڕه‌تی ئه‌هلی .