به‌مه‌به‌ستی ئاشنابوونی قوتابیان و به پراكتیكی كردنی په‌رتووكه‌كانی خویندن و شاره‌زابونیان ، رێكه‌وتی 18-4-2013 رۆژی پێنج شه‌ممه كاتژمێر 9ی به‌یانی به‌سه‌ر په‌رشتی مامۆستا (زیاد محمد ) سه‌رپه‌رشتیاری قوتابخانه‌ی ئاگا و مامۆستا هێرش به‌رێوه‌به‌ری قوتابخانه‌و ده‌سته‌یه‌ك له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی قوتابخانه‌و قوتابیانی سه‌رجه‌م پۆله‌كان ( پۆلی 1 تاكو پۆلی 7 ) بنه‌ره‌تی گه‌شتیكی زانستی‌یان بۆ مۆزه‌خانه‌ی هه‌ولێر ئه‌نجامدا سه‌ره‌تا قوتابیانی قوتابخانه‌ی ئاگا دیارییه‌كیان پێشكه‌شكرد به فه‌رمانبه‌ری به‌رپرس له مۆزه‌خانه‌ی هه‌ولێر و پاشان یه‌كه یه‌كه‌ی به‌شه‌كانیان به‌سه‌ر كرده‌وه و به پرسیاری قوتابیانی قوتابخانه‌ی ئاگا و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌رانی مۆزه‌خانه گه‌شته‌كه ده‌وڵه‌مه‌ندتر كرا و كه‌ل و په‌له‌كانی مۆزه‌خانه‌كه‌ش بۆ چه‌ندین ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌رانه‌وه ، دواتر سه‌ردانی پاركی مناره یانكردو نێوه‌رۆ خوانێكیان رێكخست و به چه‌ندین چالاكی گۆرانی ووتن و شایی هه‌ڵپه‌ركێ كۆتایی به گه‌شته‌كه هات و بووه مایه‌ی خۆشحالی ئاماده‌بووان ، جێگه‌ی ئاماژه پیدانه به‌ریوه‌به‌رایه‌تی قوتابخانه‌ی ئاگا ساڵانه چه‌ندین گه‌شتی ئه‌نجام ده‌دات بۆ قوتابیان بۆ سوود وه‌رگرتن و شاره‌زابوونی قوتابیان به ژینگه‌ی ده‌ره‌وه‌ی قوتابخانه .