به‌سه‌ر په‌رشتی مامۆستا فیصل جێگری به‌رێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر و به یاوه‌ری شاندێكی هه‌ڵسه‌نگاندنی قوتابخانه ئه‌هلییه‌كان سه‌ردانی قوتابخانه‌ی ئاگای بنه‌ڕه‌تی ئه‌هلییان كرد له رێكه‌وتی 11-2-2012 رۆژی دووشه‌ممه ” سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ر و ده‌سته‌یه‌ك له مامۆستایانی قوتابخانه‌ی ئاگا و مامۆستا زیاد محمد سه‌رپه‌رشتیاری قوتابخانه‌ی ئاگا پێشوازیان لێكرا و دواتر یه‌كه یه‌كه‌ی به‌شه‌كان و پۆل و تاقیگه‌كانیان به‌سه‌ركرده‌وه ، دواتر له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌ری قوتابخانه مامۆستا هێرش عثمان چه‌ندین زانیاری تێبینی و رێنمایی تایبه‌ت به سیسته‌می وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و رێنمایی قوتابخانه ئه‌هلییه‌كان ئاڵوگۆڕ كرا‌و و به‌شێو‌ه‌یه‌كی گشتی ئاستی قوتابخانه‌ی ئاگا یان به‌رز نرخاند له‌ڕووی باڵه‌خانه‌و كه‌ل و په‌ل و پێداویستی قوتابخانه ،جیگه‌ی ئاماژه پێدانه قوتابخانه‌ی ئاگای بنه‌ڕه‌تی ئه‌هلی پارساڵ پله‌ی نۆیه‌می به‌ده‌ست هێنا له‌سه‌ر گشت قوتابخانه ئه‌هلییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له كۆی زیاتر له 70 قوتابخانه و ئه‌م ساڵێش هه‌وڵده‌دات به شیوه‌یه‌كی باشتر گرنگی بدات به بواری په‌روه‌رده‌و فێركردن و دابینكردنی ژێنگه‌یه‌كی گونجاو بۆ قوتابیان .