بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى زانستى قوتابيان و شاره‌زابوون و ئاشنابوونييان به تاقيگه زانسيه‌كان و ژينگه‌ى ده‌وروبه‌ر مه‌زارو شوێنه گشتييه‌كان ، پۆله‌كانى پێنجه‌م و شه‌شه‌م و حه‌وته‌مى بنه‌ره‌تى قوتابخانه‌ى ئاگا به‌سه‌ر په‌رشتى ( رابه‌ر ابوبكر ) به‌رێوه‌به‌رى كارگێرى و مامۆستا (هێرش عثمان محمد ) به‌رێوه‌به‌رى
قوتابخانه و ده‌سته‌يه‌ك له مامۆستايان رێكه‌وتى 6-2-2013 رۆژى چوار شه‌ممه گه‌شتێكێكى زانستيان بۆ كۆمه‌ڵگه‌ى شه‌قڵاوه‌ى په‌روه‌رده‌يى ئه‌نجامدا ، سه‌ره‌تا له له لايه‌ن به‌رێوه‌به‌رى كۆمه‌ڵگه‌وده‌سته‌يك له‌مامۆستايان ويارده‌ده‌رو به‌رێوه‌به‌رى قۆناغى ئاماده‌يى پێشوازيان لێكراو يه‌كه يه‌كه‌ى به‌شه‌كان و تاقيگه‌كانى كيميا و فيزيا و زينده‌زانى و كۆمپيوته‌ر و كتێبخانه‌ى گشتى كۆمه‌ڵگه و هۆڵى وێنه‌كێشان و چه‌ند پۆليكيان له قۆناغى ئاماده‌يى به‌سه‌ر كرده‌وه و مامۆستايانيش چۆنييه‌تى كاركردنى هه‌ندێك له ئامێره‌كانى تاقيگه‌كانيان بۆ روونكردنه‌وه و قوتابيانيش به‌چه‌ندين پرسيار به‌شدارييان له وانه‌كان ده‌كرد و پاشان له لايه‌ن به‌رێوه‌به‌رو ده‌سته‌يه‌ك له مامۆستايانى قۆناغى بنه‌ڕه‌تى پێشوازيان لێكراو به‌هه‌مان شێوه يه‌يه‌كه‌ى به‌شه‌كان و تاقيگه‌كانيان به‌سه‌ركرده‌وه و دواتر له‌ژوورى مۆسيقا قوتابيانى هه‌ردوو لا به‌چه‌ند چالاكييه‌ك گه‌شته‌كه‌يان رازاوه‌تركرد له‌وانه نمايشى سه‌ماى هيندى له لايه‌ن قوتابيانى كۆمه‌لگه‌ى شه‌قڵاوه‌ى په‌روه‌رده‌يى و نمايشى شايى و هه‌ڵپه‌ڕكێ له‌لايه‌ن قوتابيانى قوتابخانه‌ى ئاگا و پاشان به‌چه‌ند گۆرانييه‌ك كۆتاييان به گه‌شته‌كه هێنا له كۆمه‌لگه‌ى شه‌قڵاوه‌ى په‌روه‌رده‌يى و دواتر به‌ره‌و مه‌زارى (شێخ ووسو ڕه‌حمان – ڕه‌به‌ن بۆيا ) به‌رێكه‌وتن و مامۆستا زياد محمد به‌رێوه‌به‌رى كۆمه‌ڵگه‌ى شه‌قڵاوه‌ى په‌روه‌ده‌يى و سه‌رپه‌رشتيارى قوتابخانه‌ى ئاگا مێژووى پێكه‌وه ژيانى موسڵمان و مه‌سيحييه‌كانى روونكرده‌وه و وه‌ره‌هه‌وه‌ها باسى له مێژووى ئه‌م مه‌زاره‌كرد كه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ چه‌ندين ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و ناوى شه‌قڵاوه‌ى بۆ روونكردنه‌وه كه له‌چى هاتووه و مێژووى شه‌قڵاوه و چه‌ندين پرسى تر تايبه‌ت به‌م مه‌زاره هاوبه‌ش رونكرده‌وه و قوتابيانيش به‌ندين پرسيارو سه‌رنج و تێبينى به‌شداريانكرد و دواتر به شايى هه‌ڵپه‌ڕكێ كۆتايى به گه‌شه‌ته‌كه هات .