بۆ زياتر ئاگاداربوون له‌ئاستى زانستى قوتابيانى قوتابخانه‌ى ئاگا له قوتابخانه و ماڵه‌وه و به‌دواداچوونى ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ى كه رێگرن له به‌رده‌م لاوازبونى ئاستى قوتابيان ، رێكه‌وتى 4-2- 2013 كاتژمێر 8ى شه‌و به‌سه‌ر په‌رشتى سه‌رپه‌رشتيارى قوتابخانه مامۆستا ( زياد محمد) و مامۆستا ( هێرش عثمان ) به‌رێوه‌به‌رى قوتابخانه‌و به‌رێز ( رابه‌ر ابوبكر ) به‌ريوه‌به‌رى كارگێرى قوتابخانه سه‌ردانى خانه‌واده‌ى چه‌ند قوتابييه‌كيان كرد له‌وانه ماڵى خانه‌واده‌ى قوتابيان (سه‌روه‌ر و په‌روه‌ر ) و خانه‌واده‌ى قوتابى (كه‌يوان خزيران ) و ماڵى كاك ( عثمان)، له‌سه‌ره‌تاى سه‌ردانه‌كه‌ياندا له لايه‌ن خانه‌واده‌ى قوتابيان پێشوازيان لێ ده‌كرا و له‌نزيكه‌وه ئاگادار ده‌بوون له ئاستى قوتابيه‌لاوازه‌كان ژوورى نوستن و خويندنيان به‌سه‌ر كردنه‌وه‌و به‌دواداچوونيان بۆ ده‌كرد بۆ ئه‌وئاسته‌نگانه‌ى كه رێگرن له به‌رده‌م به‌ره‌و پێشچوونى ئاستى زانستى قوتابيان ، جيگه‌ى ئاماژه پيدانه برياره ئه‌م سه‌ردانانه به‌رده‌وام بن بۆ زياتر به‌ره‌و پێشچوونى ئاستى زانستى قوتابيان به‌تايبه‌تى ئه‌و قوتابيانه‌ى كه‌له‌هه‌ندێك وانه لاوازن و ئاستييان وه‌ك پێويست نييه .