وه‌ك ئاشكرايه په‌رله‌مانى كوردستان رۆژى ناساندنى ئاڵاى كوردستانى دياريكرد ساڵانه ڕيكه‌وتى 17-12 ئه‌م ياده له سه‌رجه‌م دام و ده‌زگا حزبى و حكومييه‌كان ده‌كرێته‌وه ، به‌هه‌مان مه‌به‌ست قوتابخانه‌ى ئاگاى بنه‌ڕه‌تى ئه‌هلى ريكه‌وتى 18-12-2012 رۆژى ناساندنى ئاڵاى پيرۆزى كوردستانى به‌رز ڕاگرتكه‌له‌به‌رخۆ ئاماده‌نه‌كردنى قوتابيان و سه‌رقالبوونى سه‌رپه‌رشتيارى قوتابخانه ومامۆستايان به رۆژى ناساندنى ئالاى كوردستان له‌سنوورى به‌ريوه‌به‌راه‌تى په‌روه‌رده‌ى شه‌قڵاوه ، سه‌ره‌تاى مه‌راسيمه‌كه به سرودى ئه‌ى ره‌قيب ده‌ستى پێكرد و پاشان سه‌رپه‌رشتيارى قوتابخانه چه‌ند ووته‌يه‌كى پێشكه‌شكرد تايبه‌ت به ئالاى پيرۆزى كوردستان ، دواتر به‌رێوه‌به‌رى قوتابخانه ووته‌يه‌كى پيشكه‌شكرد و ڕه‌نگه‌كانى ئالاى پيرۆزى كوردستانى بۆ قوتابيان شيكرده‌وه ، دواتر چه‌ند هۆنراوه‌يه‌ك له‌سه‌ر ئالاى پيرۆزى كوردستان خويندرايه‌وه له لايه‌ن قوتابيان و چه‌ندين چالاكى و هه‌ڵپه‌ركێ و گۆرانى رۆژى ناساندنى ئاڵاى كوردستان به‌رز راگيرا ، ئه‌وه‌ى جێگه‌ى خۆشحاڵى بوو قوتابيان و مامۆستايان به‌جلى كوردى نه‌ته‌وه‌يى ياده‌كه‌يان رازاوه‌تر كرد .
زیاتر بخوێنەوە
كۆتا ڕۆژی بەرێوەچوونى تاقیكردنەوەكانی كۆتایی وەرزی دووەم پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی و دوازدەیەمی ئامادەیی
كۆمەڵگەی (ئاگا)ی پەروەردەیی كۆتا ڕۆژی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی وەرزی دووەم پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی و دوازدەیەمی ئامادەیی …