كۆبوونه‌وه‌ی دایبابان بۆ خۆ ئاماده‌كردن بۆ ساڵی نوێ ی خوێندن ئه‌نجامدرا

بۆ خۆ ئاماده‌كردن بۆ ساڵی نوێ ی خوێندن  به‌رو پێشبردنی  ڕه‌وتی په‌روه‌رده‌و فێركردن ، كاتژمێر 4 ی ئیواره‌ی رۆژی شه‌ممه‌ 8-9-2012  له‌ باڵه‌خانه‌ی نوێ ی قوتابخانه‌ی ئاگای بنه‌ره‌تی ئه‌هلی به‌ ئاماده‌بوونی خانه‌واده‌ی قوتابیان كۆبوونه‌وه‌یكی به‌رفراوان ئه‌نجامدرا. سه‌ره‌تا سه‌رپه‌رشتیاری قوتابخانه‌ مامۆستا زساد محمد ووته‌ی به‌خێرهاتن ده‌ستی به‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ كردو دواتر چه‌ندین سه‌رنج و تێبینی بۆ ئاماده‌یبان باسكرد له‌ بواری په‌روه‌رده‌و فێركردن پیرۆزبایی ده‌ستپێكی ساڵی نوێ ی خوێندنی لێكردن و چه‌ند پرسێكی گرنگی بۆ ئاماده‌بوان ده‌رباره‌ی قوتابخانه‌ی ئاگا بۆ ساڵی خوێندنی 2012-2013 باسكرد و دواتر هه‌لی به‌ ئاماده‌بوان دا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش به‌شداربن له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ سه‌رنج و تێبینیه‌كانیان بۆ به‌ره‌و پێشبردنی ڕه‌وتی خوێندن له‌ قوتابخانه‌ی ئاگای بنه‌ره‌تی ئه‌هلی كه‌ ئه‌م ساڵ له‌ باڵه‌خانه‌یه‌كی نوێ و كه‌لو په‌لی مۆدێرن و پێشكه‌وتوو كرایه‌وه‌ هیوای خواست ئه‌م ساڵ زیاتر به‌ره‌و پیش بچێت جیا له‌گه‌ڵ ساڵی پیشوو  و كۆبوونه‌وه‌كه‌ نزیكه‌ی دوو كاتژمێری خایاند “دواتر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێ ی دایبابان هه‌ڵبژێردرا و به‌جیا كۆبوونه‌وه‌ چه‌ندین پرسی تایبه‌ت به‌ پرۆسه‌ی خوێندن و تایبه‌ت به‌ قوتابخانه‌ی ئاگا تاوتوێكرا .

 

زیاتر بخوێنەوە

كۆتا ڕۆژی بەرێوەچوونى تاقیكردنەوەكانی كۆتایی وەرزی دووەم پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی و دوازدەیەمی ئامادەیی

كۆمەڵگەی (ئاگا)ی پەروەردەیی كۆتا ڕۆژی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی وەرزی دووەم پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی و دوازدەیەمی ئامادەیی …

وەڵامێک بنووسە


Notice: Undefined index: popup_cookie_cszfr in /home3/agacompo/public_html/wp-content/plugins/cardoza-facebook-like-box/cardoza_facebook_like_box.php on line 924