به‌مه‌به‌ستى ئاگادار بوون له قوتابيه‌كانيان و له‌يه‌كتر نزيكبوونه‌وه‌ی دايكان و باوكانی قوتابيان له گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رايه‌تی قوتابخانه‌كه‌مان و بۆ به‌ره‌و پێشبردنی ئاستی زانستی قوتابيان ، ڕێكه‌وتی 7-4-2012 كاتژمێر2:30 ی پاش نيوه‌ڕۆ به ئاماده‌بوونی به‌رێز مامۆستا زياد محمد سه‌رپه‌رشتياری قوتنابخانه‌ی ئاگا‌و به‌رێوه‌به‌ری قوتابخانه‌و ده‌سته‌ی مامۆستايان و خانه‌واده‌ی قوتابيان كۆبوونه‌وه‌ی دايكان و باوكان به‌رێوه چوو ، سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه به‌ووته‌ی به‌خێر هاتن له‌لايه‌ن به‌رێوه‌به‌رايه‌تی قوتابخانه‌ی ئاگا پێشكه‌ش كرا و دواتر مامۆستا زياد محمد به‌شيوه‌يه‌كی گشتی بارودۆخی قوتابخانه‌ی تاوتوێكرد ، دواتر له‌لايه‌ن خانه‌واده‌ی قوتابيان به سه‌رنج و تێبينيه‌كانيان كۆبوو نه‌وه‌كه ده‌وڵه‌مه‌ندتر كرا ، پاشان فۆرمی هه‌ڵسه‌نگاندنی قوتابيان دواى وه‌رزى يه‌كه‌م به‌سه‌ر خانه‌واده‌ی قوتاباين دابه‌شكرا ،