شاندى هه‌ڵسه‌نگاندنى قوتابخانه ئه‌هلى و نموونه‌يه‌كان له وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده به سه‌رپه‌رشتى مامۆستا (دانا محمد) به‌رپرسى قوتابخانه ئه‌هلى و نموونه‌ييه‌كان سه‌ردانى قوتابخانه‌ى (ئاگا) ى بنه‌ڕه‌تى ئه‌هلىيان كرد له‌ڕێكه‌وتى 13-3-2012 كاتژمێر 10ى سه‌ر له به‌يانى به ئاماده‌بوونى مامۆستا ( زياد محمد ) سه‌رپه‌رشتيارى قوتابخانه‌ى ئاگا و به‌رێوه‌به‌رو ستافى كارگێڕى و مامۆستايان پێشوازيان لێكرا و يه‌كه‌يه‌كه‌ى به‌شه‌كانى قوتابخانه‌يان به‌سه‌ر كرده‌وه و به‌رێوه‌چوونى ئيش و كاره‌كانى قوتابخانه‌يان به‌شێوه‌يه‌كى ئه‌رێنى هه‌ڵسه‌نگاند و دواتر چه‌ندين سه‌رنج و تێبينيان ئاڵوگۆركرد سه‌باره‌ت به ئيش و كاره‌كانى قوتابخانه و له هۆڵى كۆمپيوته‌ريش كار‌و چالاكييه‌كانى قوتابخانه له سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنيه‌وه تاكو ئێستا به‌ئامێرى ( داتاشۆ) پێشكه‌شكرا ، جێگه‌ى ئاماژه پيدانه ساڵانه ليژنه‌ى هه‌ڵسه‌نگاندنى قوتابخانه ئه‌هلى ونموونه‌ييه‌كان چه‌ند جارێك سه‌ردانى قوتابخانه ئه‌هلى و نموونه‌ييه‌كان ده‌كات بۆ زياتر ئاگاداربوون له‌سيسته‌مى به‌رێوه‌چوونى قوتابخانه‌كان و جێبه‌جێكردنى فه‌رمان و برياره‌كانى وه‌زاره‌ت و ڕێنمايى تايبه‌ت به قوتابخانه ئه‌هلييه‌كان و سه‌ردانه‌كه‌ش نزيكه‌ى نيوكاتژمێرى خاياند و دواتر له لايه‌ن ستافى قوتابخانه‌ى ئاگا ى بنه‌ڕه‌تى ئه‌هلى شانده‌كه به‌ڕێكرا .