به‌مه‌به‌ستى ئاڵوگۆڕكردنى زانيارى و ئاشنا بوونى قوتابيان و مامۆستايانى قوتابخانه‌ى ئاگا ى بنه‌ره‌تى و كۆمه‌ڵگه‌ى شه‌قڵاوه‌ى په‌روه‌رده‌يى و به‌شداريكردن له ئاهه‌نگى يادى راپه‌ڕين و 8ى مارس رۆژى جيهانى ئافره‌تان ، ڕێكه‌وتى 8-3-2012 كاتژمێر 10ى سه‌رله به‌يانى شاندى قوتابيان و مامۆستايانى قوتابخانه‌ى ئاگا به‌جلى نه‌ته‌وه‌يى جوانى كوردى سه‌رادانى كۆمه‌ڵگه‌ى شه‌قڵاوه‌ى په‌روه‌رده‌ييانكرد و له لايه‌ن قوتابيان و مامۆستايانى قۆناغى بنه‌ره‌تى پێشوازييان لێكرا و يه‌كه يه‌كه‌ى به‌شه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌يان به‌سه‌ر كرده‌وه و كاتژمێر 11ى سه‌ر له به‌يانى به‌شدارييان له ئاهه‌نگ و مه‌ڕاسيمى يادى راپه‌رين و ئازاكردنى شارى شه‌قڵاوه و 8ى مارس رۆژى جيهانى ئافره‌تانكرد ، له كۆتاييدا به‌شايى هه‌لپه‌ركێ و ده‌هۆڵ و زوڕنا به‌شدارييان له ئاهه‌نگه‌كه‌داكرد تا كۆتايى ده‌وامى فه‌رمى به‌رده‌وام بوو بووه مايه‌ى خۆشحاڵى ئاماده‌بووان .