به ئاماده‌بوونى قوتابيان و خانه‌واده‌ى قوتابيانى قوتابخانه‌ى (ئاگا)ى بنه‌رِه‌تى ئه‌هلى و به‌بۆنه‌ى هاتنى سه‌رى ساڵى 2012 ى زاينى قوتابخانه‌كه‌مان ئاهه‌نگێكى خنجيلانه‌ى رێكخست له ڕێكه‌وتى 29-12-2011 رۆژى پێنج شه‌ممه كاتژمێر 6 ى ئێواره له هۆڵى نه‌ورۆز له شارۆچكه‌ى پيرمام سه‌ره‌تاى ئاهه‌نگه‌كه به‌سروودى نيشتمانى ئه‌ى ڕه‌قيب له‌لايه‌ن تيپى مۆسيقاى قوتابخانه‌ى ئاگاى بنه‌ڕه‌تى ئه‌هلى ده‌ستى پێكرد ، دواتر ووته يه‌ك له‌لايه‌ن مامۆستا زياد محمد سه‌ره‌په‌رشتيارى قوتابخانه‌ى ئاگاى بنه‌ڕه‌تى ئه‌هلى پێشكه‌شكرا ، پاشان له‌لايه‌ن مامۆستا ئيمان كاوه حميد به‌رێوه‌به‌رى قوتابخانه پێشكه‌شكرا يه‌كه‌ى مامۆستايانى به ئاماده‌بووان ناساند دواتر له لايه‌ن تيپى مۆسيقاى قوتابخانه‌ى ئاگا كۆڕاڵێكى گۆرانى پێشكه‌ش كرا ، دواتر پانۆراماى چالاكييه‌كانى قوتابخانه به‌ئامێرى داتا شۆ پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرا و پاشان چه‌ندين چالاكى جۆراو جۆر ( پێشبڕكێ ى فكرى ، پرێزنتيشنى ووڵاتهكه‌ت بناسه كوردستان ، چند بڕگه‌يه‌كى جۆراو جۆرى شانۆگه‌رى ) ، پاشان چه‌ند گۆرانييه ك پێشكه‌شكرا له لايه‌ن تيپى مۆسيقاى كۆمه‌لگه‌ى شه‌قڵاوه‌ى په‌روه‌رده‌يى ، له‌كۆتايى ديارى به‌سه‌ر قوتابيان و ئاماده‌بوان دابه‌شكرا به‌بۆنه‌ى سه‌رى ساڵى نوێ و بووه مايه‌ى خۆشحاڵى ئاماده‌بووان .