بۆ زياتر له‌يه‌كتر نزيكبوونه‌وه‌ی دايكان و باوكانی قوتابيان له گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رايه‌تی قوتابخانه‌كه‌مان و به‌ره‌و پێشبردنی ئاستی زانستی قوتابيان ، ئه‌مرۆ ڕێكه‌وتی ٢-١١-٢٠١١ كاتژمێر ٣ ی پاش نيوه‌ڕۆ به ئاماده‌بوونی به‌رێز مامۆستا زياد محمد سه‌رپه‌رشتياری قوتنابخانه‌ی ئاگا‌و به‌رێوه‌به‌ری قوتابخانه‌و ده‌سته‌ی مامۆستايان و خانه‌واده‌ی قوتابيان كۆبوونه‌وه‌ی دايكان و باوكان به‌رێوه چوو ، سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه به‌ووته‌ی به‌خێر هاتن له‌لايه‌ن به‌رێوه‌به‌رايه‌تی قوتابخانه‌ی ئاگا پێشكه‌ش كرا و دواتر مامۆستا زياد محمد به‌شيوه‌يه‌كی گشتی بارودۆخی قوتابخانه‌ی تاوتوێكرد ، دواتر له‌لايه‌ن خانه‌واده‌ی قوتابيان به سه‌رنج و تێبينيه‌كانيان كۆبوو نه‌وه‌كه ده‌وڵه‌مه‌ندتر كرا ، پاشان فۆرمی هه‌ڵسه‌نگاندنی قوتابيان به‌سه‌ر خانه‌واده‌ی قوتاباين دابه‌شكرا ، وه له كۆتايش دا فۆرمی هه‌ڵسه‌نگاندنی مانگانه ی قوتابيان له ماڵه‌وه دابه‌شكرا بۆ زياتر ئاشنا بوونی قوتابيان له‌ماڵه‌وه له‌گه‌ڵ مامۆستايان و برياريشدرا كه ئه‌م فۆرمه مانگانه دابه‌شبكرێت بۆ زياتر به‌ره‌و پێشبردنی قوتابی له‌گشت بواره‌كان.