به‌ئاماده‌بوونی مامۆستا زياد محمد حمدامين سه‌رپه‌رشتياری قوتابخانه‌ی ئاگای بنه‌ڕه‌تی و خانه‌واده‌ی قوتابيان و مامۆستايان له مه‌ڕاسيمێكی خنجيلانه‌دا ڕێكه‌وتی ١١-٩-٢٠١١ رۆژی يه‌ك شه‌ممه كاتژمێر ١٠:٣٠ سه‌رله‌به‌يانی قوتابخانه‌ی ئاگای بنه‌ره‌تی له شارۆچكه‌ی پيرمام كرايه‌وه ، جێ ی ئاماژه پيدانه قوتابخانه‌ی ئاگای بنه‌ڕه‌تی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١١-٢٠١٢ چوار پۆلی بنه‌ره‌تی له‌خۆی ده‌گرێت (يه‌كه‌م و دووه‌م و سێيه‌م و چواره‌م ) وه‌گشت پيداويستيه‌كانی بۆ دابينكراوه به باش‌ترين مامۆستايانی شاره‌زا له بواری په‌وه‌رده‌و فێركردن .